به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٢٧)ی ئاسایی ڕۆژی دوو شەممە (٢٠١٢/١٢/١٠)

Feb 19, 2025  |   بەرنامەی كار - خولی سێ 

بەرنامەی كار:‏
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕەوی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی ‏كوردستان - عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (٢٧)ی ئاسایی خولی سێیەمی ‏هەڵبژاردن لە كات (١١)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی دوو شەممە  (٢٠١٢/١٢/١٠) بەم شێوەیە بێت:  

‏١-خستنەڕووی دەست لەكاركێشانەوەی ئەم ئەندامانەی خوارەوە لە ئەندامیەتی لیژنەكان:‏
‏١-بەرێز د.عمر نورەدینی لە لیژنەی كاروباری یاسایی
‏٢-بەرێز ئەڤین عمر لە لیژنەی نەزاهە
‏٣-بەرێز تارا تحسین لە لیژنەی مافی مرۆڤ
‏٤-بەرێز سمیرە عبدالله لە لیژنەی داكۆكی كردن لە مافی ئافرەتان و ژنان
‏٥-بەرێز ئاواز عبدالواحد لە لیژنەی كاروباری كۆمەڵی مەدەنی
‏٦-بەرێز سەردار رشید لە لیژنەی پیشەسازی و وزە و سەرچاوە سروشتیەكان
‏٧-بەریز بێریڤان سرهەنگ لە لیژنەی پاراستنی مافی بەكاربەر
‏٨-بەرێز نەژاد عزیز سورمێ لە لیژنەی پەیوەندیەكان و ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن و شوێنەوارەكان

‏٢-خستنەڕوو و دانانی ئەم ئەندامانەی خوارەوە لە ئەندامیەتی لیژنەكان:‏
‏١-بەرێز د. عمر نورەدینی بۆ لیژنەی پەیوەندیەكان و ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن و شوێنەوارەكان
‏٢-بەرێز ئەڤین عمر بۆ لیژنەی كاروباری یاسایی
‏٣-بەرێز تارا تحسین بۆ لیژنەی كاروباری تەندروستی و ژینگە
‏٤-بەرێز سمیرە عبدالله بۆ لیژنەی كاروباری تەندروستی و ژینگە
‏٥-بەرێز ئاواز عبدالواحد بۆ لیژنەی مافی مرۆڤ
‏٦-بەرێز امینە زكری بۆ لیژنەی پیشەسازی و سەرچاوە سروشتیەكان
‏٧-بەرێز محمد موسی بۆ لیژنەی نەزاهە
‏٨-بەرێز نەژاد عزیز سورمێ بۆ لیژنەی پاراستنی مافی بەكاربەر

‏٣-خسنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژە یاسای دادنووسەكان ژمارە ٣٣ی ساڵی ١٩٩٨ لە هەرێمی كوردستان
‏٤-خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پێشنیاری یاسای پاراستنی خاوەنداریەتی هزری و هونەری لە هەرێمی ‏كوردستانی عێراق
‏٥-پەسند كردنی حیساباتی كۆتایی ساڵی ٢٠١١



فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا                    د. حەسەن محەمەد سورە                    د.ئەرسەلان بایز ئیسماعیل
         ‏       سكرتێری پەرلەمانی                      جێگری سەرۆكی پەرلەمانی                         سەرۆكی پەرلەمانی        
          كوردستان – عێراق                                 كوردستان – عێراق                            كوردستان - عێراق