به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٢٦)ی ئاسایی ڕۆژی سێ شەممە (٢٠١٢/١٢/٤)

Feb 19, 2025  |   بەرنامەی كار - خولی سێ 

بەرنامەی كار:‏
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕەوی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی ‏كوردستان - عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (٢٦)ی ئاسایی خولی سێیەمی ‏هەڵبژاردن لە كات (١١)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی سێ شەممە (٢٠١٢/١٢/٤) بەم شێوەیە بێت:  

‏‏١-خستنەڕوو گفتوگۆكردنی پێشنیاری یاسای زانكۆ تایبەتەكان لە هەرێمی كوردستان
‏٢-خستنە ڕوو و گفتوگۆ كردنی بڕیاری سەرۆكی هەرێمی كوردستان ژمارە (١١) ی ساڵی ٢٠١٢/دەربارەی ‏پاسەوانی ئەندامانی پەرلەمان ژمارە (١٠)ی ساڵی ٢٠١١


فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا                    د. حەسەن محەمەد سورە                    د.ئەرسەلان بایز ئیسماعیل
         ‏       سكرتێری پەرلەمانی                      جێگری سەرۆكی پەرلەمانی                         سەرۆكی پەرلەمانی        
          كوردستان – عێراق                                 كوردستان – عێراق                            كوردستان - عێراق