بەرنامەی كار:
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕەوی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی كوردستان - عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (٢٥)ی ئاسایی خولی سێیەمی هەڵبژاردن لە كات (١١)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی دوو شەممە (٢٠١٢/١٢/٣) بەم شێوەیە بێت:
١-خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای هەمواركردنی یەكەمی یاسای وەزارەتی داد ژمارە 13 ی ساڵی 2007 لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێشكەش كراوە.
٢-خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری یاسای هەمواركردنی ماددەی 32 لە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاو قەزا و ناحیەكان لە هەرێمی كوردستانی عیراق، ژمارە 4 ی ساڵی 2009 ی هەموار كراو.
٣-خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری یاسای ناوەندی پاراستنی دەستنووسەكانی كوردستان.
٤-خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری یاسای ماف و ئیمتیازاتی خانەنیشین كردنی كارمەندان لە كاتی كاركردنیان گیان لە دەست دەدەن.
٥-خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری یاسای جینۆساید لە كوردستانی عیراق.
٦-خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری یاسای هەمواركردنی یەكەمی یاسای ژمارە 11ی ساڵی 2011 یاسای ئیمتیازاتی زیندانی كراو و گیراوانی سیاسی كوردستان.
٧-خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری یاسای ماف و ئیمتیازاتی پیشەگەرانی مین.
٨-دانانی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز لوقمان سلیمان حسین احمد لە هەردوو لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری و لیژنەی پیشەسازی و وزە و سەرچاوە سروشتیەكان، لە جێگای اسماعیل سعید محمد گەڵاڵی.
٩- گفتوگۆ كردنی پێشنیاری یاسای بە پایتەخت كردنی شاری سلێمانی بە شاری ڕۆشنبیری هەرێمی كوردستان ـ عیراق.
١٠- خستنەڕوو و گفتوگۆكردنی پێشنیاری یاسای زانكۆ تایبەتەكان لە هەرێمی كوردستان.
فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا د. حەسەن محەمەد سورە د.ئەرسەلان بایز ئیسماعیل
سكرتێری پەرلەمانی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی سەرۆكی پەرلەمانی
كوردستان – عێراق كوردستان – عێراق كوردستان - عێراق