بەرنامەی كار:
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕەوی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی كوردستان - عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (٢٣)ی ئاسایی خولی سێیەمی هەڵبژاردن لە كات (١١)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی دوو شەممە (٢٠١٢/١١/٢٦) بەم شێوەیە بێت:
١-خستنە ڕوو گفتوگۆ كردنی پێشنیاری زیادە ڕۆیی لەسەر موڵكی شارەوانی
٢-گفتوگۆ كردنی ئەو ڕێكارە سەربازیانەی كە لە لایەن حكومەتی فیدراڵیەوە بەرامبەر ناوچە دابڕێنراوەكان گیراوەتەبەر و بڕیاری پێكهێنانی هێزەكانی دیجلە و هاتنە باری هێزەكانی ئاسایش و ناوچەكانی دیكە بۆ ئەو سەرۆكایەتیە بە پێچەوانەی حوكمەكانی یاسا و دەستوور.
فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا د. حەسەن محەمەد سورە د.ئەرسەلان بایز ئیسماعیل
سكرتێری پەرلەمانی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی سەرۆكی پەرلەمانی
كوردستان – عێراق كوردستان – عێراق كوردستان - عێراق