به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٢٠)ی ئاسایی ڕۆژی دوو شەممە (٢٠١٢/١١/١٩)

Feb 19, 2025  |   بەرنامەی كار - خولی سێ 

بەرنامەی كار:‏
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕەوی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی ‏كوردستان - عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (٢٠)ی ئاسایی خولی سێیەمی ‏هەڵبژاردن لە كات (١١)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی دوو شەممە (٢٠١٢/١١/١٩) بەم شێوەیە بێت:  

‏‏١-خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای كانزا نا پۆڵایەكان لە هەرێمی كوردستانی عێراق، لەلایەن ‏ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێشكەش كراوە
‏٢-خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای كانزا پۆڵایەكان لە هەرێمی كوردستانی عێراق، لە لایەن ‏ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێشكەش كراوە
‏٣-خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای باجی كۆمپانیا نەوتیەكان لە هەرێمی كوردستان، لە لایەن ‏ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێشكەش كراوە
‏٤-خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای كۆمپانیای كوردستانی بۆ كانزاكان لە هەرێمی كوردستانی عێراق، ‏لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێشكەش كراوە
‏٥-خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای جێ بەجێ كردنی یاسای دادنووسەكان ژمارە 33 ی ساڵی 1998 لە ‏هەرێمی كوردستانی عیراق، لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێشكەش كراوە
‏٦-خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری یاسای هەموار كردنی یاسای داواكاری گشتی ژمارە 159 ی ساڵی 1979‏
‏٧- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای جێ بەجێ كردنی یاسای خزمەتی زانكۆیی ژمارە 23 ی ساڵی ‏‏2008 ی عیرَاقی فیدراڵ و هەموارەكانی لە هەرێمی كوردستانی عێراق
‏٨-خستنە ڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژە یاسای هەموار كردنی نۆیەمی یاسای ئەنجومەنی وەزیرانی ‏هەرێمی كوردستان ژمارە 3ی ساڵی 1992 هەموار كراو
‏٩-خستنە ڕوو و گفتوگۆ كردنی پێشنیاری یاسای تەملیك كردنی ئەو گوندانەی كەوتوونەتە نێو ‏سنووری شارەوانیەكان
‏١٠- خستنە ڕوو و گفتوگۆ كردنی پێشنیاری بڕیاری زیادە ڕۆیی لەسەر موڵكی شارەوانی


فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا                    د. حەسەن محەمەد سورە                    د.ئەرسەلان بایز ئیسماعیل
         ‏       سكرتێری پەرلەمانی                      جێگری سەرۆكی پەرلەمانی                         سەرۆكی پەرلەمانی        
          كوردستان – عێراق                                 كوردستان – عێراق                            كوردستان - عێراق