بەرنامەی كار:
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕەوی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی كوردستان - عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (١٢)ی ئاسایی خولی سێیەمی هەڵبژاردن لە كات (١١)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی دوو شەممە (٢٠١٢/١٠/١٥) بەم شێوەیە بێت:
.
١- دەنگدان لەسەر پێشنیاری یاسای سەندوقی هاوكاری كردنی نەخۆشەكانی شێرپەنجە و نەخۆشی قورس.
٢- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پێشنیاری یاسای ڕێكخستنی قوتابخانە ئەهلی و تایبەتەكان لە هەرێمی كوردستان.
فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا د. حەسەن محەمەد سورە د.ئەرسەلان بایز ئیسماعیل
سكرتێری پەرلەمانی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی سەرۆكی پەرلەمانی
كوردستان – عێراق كوردستان – عێراق كوردستان - عێراق