بەرنامەی كار:
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕەوی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی كوردستان - عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (١١)ی ئاسایی خولی سێیەمی هەڵبژاردن لە كات (١١)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی چوار شەممە (٢٠١٢/١٠/١٠) بەم شێوەیە بێت:
١/ پێش چاوخستنی بە ئەندام وەرگرتنی پاڵێوراو بەڕێز (لوقمان سلیمان حسن احمد)، كە بە زنجیرە ٣٣ ی لیستی گۆڕان ناوی هاتووە لە جێگای ئەندامی دەست لەكاركێشاوە بەڕێز (اسماعیل سعید محمد) بە پێی ماددەی 61 بڕگەی ١ لە یاسای ژمارە ١ی ساڵی ١٩٩٢ ی هەموار كراو.
٢/ خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای سەندوقی داهاتەكانی نەوت و غاز لە هەرێمی كوردستان كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێشكەش كراوە.
٣/ خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای كۆمپانیای كوردستان بۆ دۆزینەوە و وەبەرهێنانی نەوت كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێشكەش كراوە.
٤/ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای پاراستنی دارستان لە هەرێمی كوردستان.
٥/ دەنگدان لەسەر پێشنیاری یاسای سەندوقی هاوكاری كردنی نەخۆشەكانی شێرپەنجە و نەخۆشی قورس.
٦/ خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پێشنیاری یاسای ڕێكخستنی قوتابخانە ئەهلی و تایبەتەكان لە هەرێمی كوردستان.
فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا د. حەسەن محەمەد سورە د.ئەرسەلان بایز ئیسماعیل
سكرتێری پەرلەمانی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی سەرۆكی پەرلەمانی
كوردستان – عێراق كوردستان – عێراق كوردستان - عێراق