به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (١٠)ی ئاسایی ڕۆژی دوو شەممە (٢٠١٢/١٩/٨)

Feb 19, 2025  |   بەرنامەی كار - خولی سێ 

خاڵی یەكەم:  پرۆژەیاسای ئەنجومەنی وەزیران.
  خاڵی ‏دووەم:
‏١- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای هەموار كردنی یاسای نۆیەمی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی ‏كوردستان ژمارە (3)ی ساڵی 1992ی هەموار كراو لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێشكەش كراوە.‏
‏٢- خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری یاسای زمانە فەرمیەكان لە هەرێمی كوردستان – عێراق.‏
‏٣- خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری یاسای پاراستنی مافی منداڵ لە هەرێمی كوردستان – عێراق.‏
‏٤- خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری یاسای پاراستنی پیرۆزی ئاینەكان لە هەرێمی كوردستان.‏
‏٥- خستنەڕووی دەست لەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمانی بەڕێز (اسماعیل سعید محمد) لە ‏ئەندامیەتی پەرلەمانی كوردستان.‏

 

فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا                    د. حەسەن محەمەد سورە                    د.ئەرسەلان بایز ئیسماعیل
         ‏       سكرتێری پەرلەمانی                      جێگری سەرۆكی پەرلەمانی                         سەرۆكی پەرلەمانی        
          كوردستان – عێراق                                 كوردستان – عێراق                            كوردستان - عێراق