به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٥)ی ئاسایی ڕۆژی چوار شەممە (٢٠١٢/٩/١٩)

Feb 19, 2025  |   بەرنامەی كار - خولی سێ 

بەرنامەی كار:‏
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕەوی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی ‏كوردستان - عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (٥)ی ئاسایی خولی سێیەمی ‏هەڵبژاردن لە كات (١١)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی چوار شەممە (٢٠١٢/٩/١٩) بەم شێوەیە بێت:  


‏١-بەردەوامبوون لەسەر خستنەڕوو وگفتوگۆكردنی پرۆژە یاسای پاراستنی دارستان لەهەرێمی كوردستان.‏
‏٢-خستنەڕوو وگفتوگۆكردنی پێشنیاری یاسای سندوقی هاوكاری كردنی نەخۆشخانەكانی شێرپەنجە و ‏نەخۆشی قورس.‏

 

فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا                    د. حەسەن محەمەد سورە                    د.ئەرسەلان بایز ئیسماعیل
         ‏       سكرتێری پەرلەمانی                      جێگری سەرۆكی پەرلەمانی                         سەرۆكی پەرلەمانی        
          كوردستان – عێراق                                 كوردستان – عێراق                            كوردستان - عێراق