به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٢)ی ئاسایی ڕۆژی چوار شەممە (٢٠١٢/٩/١٢)

Feb 19, 2025  |   بەرنامەی كار - خولی سێ 

بەرنامەی كار:‏
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕەوی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی ‏كوردستان - عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (٢)ی ئاسایی خولی سێیەمی ‏هەڵبژاردن لە كات (١١)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی چوار شەممە (٢٠١٢/٩/١٢) بەم شێوەیە بێت:  


‏١-بەردەوامبوون لەسەر خستنەڕوو وگفتوگۆكردنی پێشنیاری یاسای ئەژماركردنی پلەی زانستی بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی ‏ماستەر و دكتۆرا كە لەدەرەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵادا خزمەت دەكەن.‏
‏٢-خستنەڕوو وگفتوگۆكردنی پرۆژە یاسای پاراستنی دارستان لەهەرێمی كوردستان.‏
‏٣-خستنەڕوو وگفتوگۆكردنی پێشنیاری یاسای سندوقی هاوكاری كردنی نەخۆشخانەكانی شێرپەنجە و ‏نەخۆشی قورس.‏

 

    فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا                    د. حەسەن محەمەد سورە                    د.ئەرسەلان بایز ئیسماعیل
     ‏       سكرتێری پەرلەمانی                      جێگری سەرۆكی پەرلەمانی                         سەرۆكی پەرلەمانی        
          كوردستان – عێراق                                 كوردستان – عێراق                            كوردستان - عێراق