بەرنامەی كار:
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕەوی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی كوردستان - عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (١)ی ئاسایی خولی سێیەمی هەڵبژاردن لە كات (١١)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی سێ شەممە (٢٠١٢/٩/١١) بەم شێوەیە بێت:
١-خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای جێبەجێكردنی بڕیاری ژمارە (٢٢٢)ی ساڵی ٢٠٠٠ی ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕشی هەڵوەشاوە لە هەرێمی كوردستان. كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێشكەش كراوە.
٢-خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای هەمواركردنی یاسای ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠٠٨ كە تایبەتە بە پیادەكردنی یاسای بەكرێدانی خانووبەرە ژمارە (٧٨) ساڵی ١٩٧٩ی هەمواركراو لەهەرێمی كوردستان.
٣-خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای كارو دەستەبەری كۆمەڵایەتی.
٤-خستنەڕوو وگفتوگۆكردنی پێشنیاری یاسای ئەژماركردنی پلەی زانستی بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دكتۆرا كە لەدەرەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵادا خزمەت دەكەن.
٥-خستنەڕوو وگفتوگۆكردنی پرۆژە یاسای پاراستنی دارستان لەهەرێمی كوردستان.
٦-خستنەڕوو وگفتوگۆكردنی پێشنیاری یاسای سندوقی هاوكاری كردنی نەخۆشخانەكانی شێرپەنجە و نەخۆشی قورس.
فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا د. حەسەن محەمەد سورە د.ئەرسەلان بایز ئیسماعیل
سكرتێری پەرلەمانی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی سەرۆكی پەرلەمانی
كوردستان – عێراق كوردستان – عێراق كوردستان - عێراق