به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٣٨)ی ئاسایی ڕۆژی چوار شەممە (٢٠١٢/٦/٢٧)

Feb 18, 2025  |   بەرنامەی كار - خولی سێ 

بەرنامەی كار:‏
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕەوی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی ‏كوردستان - عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (٣٨)ی ئاسایی خولی سێیەمی ‏هەڵبژاردن لە كات (٥)ی ئێوارەی رۆژی چوار شەممە (٢٠١٢/٦/٢٧) بەم شێوەیە بێت: 

‏١- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە بڕیاری بە پایتەخت كردنی شاری سلێمانی بە شاری رۆشنبیری هەرێمی ‏كوردستان.‏
‏٢- راگەیاندنی كۆتایی هاتنی خولی گرێدانی دووەم لە خولی سێیەمی هەڵبژاردنی ساڵی سێیەمی ‏پەرلەمانی كوردستان لەلایەن رێزدار سەرۆكی پەرلەمانەوە.‏

فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا                    د. حەسەن محەمەد سورە                    د.ئەرسەلان بایز ئیسماعیل
         ‏       سكرتێری پەرلەمانی                      جێگری سەرۆكی پەرلەمانی                         سەرۆكی پەرلەمانی        
          كوردستان – عێراق                                 كوردستان – عێراق                            كوردستان - عێراق