به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٢٤)ی ئاسایی ڕۆژی دوو شەممە (٢٠١٢/٦/١١)

Feb 17, 2025  |   بەرنامەی كار - خولی سێ 

بەرنامەی كار:‏
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕەوی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی ‏كوردستان - عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (٢٤)ی ئاسایی خولی سێیەمی ‏هەڵبژاردن لە كات (١١)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی دوو شەممە (٢٠١٢/٦/١١) بەم شێوەیە بێت: 

‏١-خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پڕۆژە یاسای هەموار كردنی نۆیەمی یاسای ئەنجومەنی وەزیرانی ‏هەرێمی كوردستان، ژمارە (٣) ساڵی ١٩٩٢ ی هەموار كراو.‏
‏٢-خستنەڕوو وگفتوگۆ كردنی پڕۆژە یاسای درێژ كردنەوەی كارنەكردن و یاسای بەكرێدانی خانووبەرەی ‏ژمارە (٩) ی ساڵی ٢٠٠٨ بۆ ماوەی یەك ساڵی تر، كە لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێشكەش كراوە.‏
‏٣-خستنەڕوو وگفتوگۆ كردنی پێشنیاری یاسای گۆڕانكاری یاسای ژمارە (٩) ی ساڵی ٢٠٠٨ی یاسای ‏بەكرێدانی خانووبەرە كە لە لایەن ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان پێشكەش كراوە، لە دانیشتنی ‏ئاسایی ژمارە (١٢) ڕۆژی ٢٠١٠/١١/١٨  خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوە.‏
‏٤-خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پڕۆژە یاسای درێژ كردنەوەی كار كردن بە یاسای ژمارە (٣) ی ساڵی ‏‏(٢٠٠٦) ی یاسای بەرەنگار بوونەوەی تۆقاندن و تیرۆر لەهەرێمی كوردستاندا.‏
‏٥-خستنەڕوو و پەسەند كردنی پێكهاتەی لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمان.‏
‏٦-خوێندنەوەی یەكەمی ئەم پڕۆژەو پێشنیارانەی خوارەوە:‏
أ‌-‏ پێشنیاری یاسای هەموار كردنی یەكەمی یاسای خانەنشینی هێزەكانی ناوخۆ ژمارە (١٨) ساڵی ‏‏(٢٠١١) لە هەرێمی كوردستان.‏
ب‌-‏ پێشنیار و بڕیار دەبارەی پلەبەندی وەزیفی و شوێنی دامەزراندنی دەرچوانی زانستە ‏سیاسیەكان لە هەرێمی كوردستاندا.‏
ج- پێشنیار و بڕیاری ڕاگرتنی ژمارە ١٥٠  ی ساڵی ١٩٨٧ ی ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕشی ‏هەڵوەشاوە.‏
‏٧-خستنەڕوو وگفتوگۆ كردنی پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێمی كوردستان-عیراق بۆ ساڵی ٢٠١٢.‏

   فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا                    د. حەسەن محەمەد سورە                    د.ئەرسەلان بایز ئیسماعیل
         ‏       سكرتێری پەرلەمانی                      جێگری سەرۆكی پەرلەمانی                         سەرۆكی پەرلەمانی        
          كوردستان – عێراق                                 كوردستان – عێراق                            كوردستان - عێراق