بەرنامەی كار:
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕەوی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی كوردستان - عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (٢٢)ی ئاسایی خولی سێیەمی هەڵبژاردن لە كات (١٠)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی سێ شەممە (٢٠١٢/٦/٥) بەم شێوەیە بێت:
١-دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای هەمواركردنی یاسای دەستەبەری كۆمەڵایەتی كرێكاران، ژمارە(٣٩)ی ساڵی ١٩٧١.
٢-بەردەوام بوون لەسەر خستنەڕوو وگفتوگۆكردنی پێشنیاری یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری.
فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا د. حەسەن محەمەد سورە د.ئەرسەلان بایز ئیسماعیل
سكرتێری پەرلەمانی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی سەرۆكی پەرلەمانی
كوردستان – عێراق كوردستان – عێراق كوردستان - عێراق