به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (١٩)ی ئاسایی ڕۆژی سێ شەممە (٢٠١٢/٥/٢٩)

Feb 17, 2025  |   بەرنامەی كار - خولی سێ 

بەرنامەی كار:‏
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕەوی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی ‏كوردستان - عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (١٩)ی ئاسایی خولی سێیەمی ‏هەڵبژاردن لە كات (١٠)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی سێ شەممە (٢٠١٢/٥/٢٩) بەم شێوەیە بێت: 

‏١- بەردەوامبوون لەسەر خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پێشنیاری یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری.‏
‏٢- دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای هەموار كردنی یاسای دەستەبەری كۆمەڵایەتی كرێكاران ژمارە (٣٩)ی ‏ساڵی ١٩٧١.‏
‏٣- خستنەڕوو و پێداچوونەوەی بڕیاری ژمارە (١٠)ی ساڵی ٢٠١٢ی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ‏سەبارەت بە رەد كردنەوەی یاسای لێبووردنی گشتی ژمارە (٢)ی ساڵی ٢٠١٢.‏
&r lm;٤- خستنەڕوو و پێكهێنانی لیژنەی پەرلەمان بۆ هەموار كردنی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ‏ژمارە (١)ی ساڵی ١٩٩٢.‏

 

     فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا                    د. حەسەن محەمەد سورە                    د.ئەرسەلان بایز ئیسماعیل
         ‏       سكرتێری پەرلەمانی                      جێگری سەرۆكی پەرلەمانی                         سەرۆكی پەرلەمانی        
          كوردستان – عێراق                                 كوردستان – عێراق                            كوردستان - عێراق