بەرنامەی كار:
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕەوی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی كوردستان - عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (٩)ی ئاسایی خولی سێیەمی هەڵبژاردن لە كات (١١)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی دوو شەممە (٢٠١٢/٥/٢١) بەم شێوەیە بێت:
١-بەردەوامبوون لەسەر خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پێشنیاری یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری.
٢-دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای هەموار كردنی یاسای دەستەبەری كۆمەڵایەتی كرێكاران ژمارە (٣٩)ی ساڵی ١٩٧١.
فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا د. حەسەن محەمەد سورە د.ئەرسەلان بایز ئیسماعیل
سكرتێری پەرلەمانی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی سەرۆكی پەرلەمانی
كوردستان – عێراق كوردستان – عێراق كوردستان - عێراق