بەرنامەی كار:
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕەوی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی كوردستان - عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (١٤)ی ئاسایی خولی سێیەمی هەڵبژاردن لە كات (١١)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی چوار شەممە (٢٠١٢/٥/٩) بەم شێوەیە بێت:
١-دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای هەمواركردنی یاسای دەستبەری كۆمەڵایەتی كرێكاران ژمارە 39 ساڵی ١٩٧١
٢-خستنە روو و گفتوگۆكردنی یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری.
٣-خستنە روو و گفتوگۆكردنی پرۆژە یاسای هەموار كردنی دووەمی یاسای ئەكادیمیای كوردی لە هەرێمی كوردستان ژمارە ١٢ی ساڵی ١٩٩٧.
فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا د. حەسەن محەمەد سورە د.ئەرسەلان بایز ئیسماعیل
سكرتێری پەرلەمانی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی سەرۆكی پەرلەمانی
كوردستان – عێراق كوردستان – عێراق كوردستان - عێراق