به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (١٣)ی ئاسایی ڕۆژی سێ شەممە (٢٠١٢/٥/٨)

Feb 17, 2025  |   بەرنامەی كار - خولی سێ 

بەرنامەی كار:‏
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕەوی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی ‏كوردستان - عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (١٣)ی ئاسایی خولی سێیەمی ‏هەڵبژاردن لە كات (١١)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی سێ شەممە (٢٠١٢/٥/٨) بەم شێوەیە بێت: 

‏١-بەردەوام بوون لەسەر خستنە ڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژە یاسای هەموار كردنی یاسای دەستەبەری ‏كۆمەڵایەتی كرێكاران ژمارە (٣٩)ی ساڵی ١٩٧١.‏
‏٢-خستنە ڕوو و گفتوگۆ كردنی پێشنیاری یاسای مافی بەدەست هێنانی زانیاری.‏
‏٣-خستنە ڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژە یاسایی هەموار كردنی دووەمی یاسای ئەكادیمیای كوردی لە ‏هەرێمی كوردستان ژمارە (١٢)ی ساڵی ١٩٩٧.‏
‏٤-خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای بودجەی هەرێمی كوردستانی عیراق بۆ ساڵی ٢٠١٢.‏

     فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا                    د. حەسەن محەمەد سورە                    د.ئەرسەلان بایز ئیسماعیل
         ‏       سكرتێری پەرلەمانی                      جێگری سەرۆكی پەرلەمانی                         سەرۆكی پەرلەمانی        
          كوردستان – عێراق                                 كوردستان – عێراق                            كوردستان - عێراق