بەرنامەی كار:
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕەوی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی كوردستان - عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (١٢)ی ئاسایی خولی سێیەمی هەڵبژاردن لە كات (١١)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی دوو شەممە (٢٠١٢/٥/٧) بەم شێوەیە بێت:
١- خستنەڕووی دەست لەكاركێشانەوەی بەڕێز (اسماعیل سعید محمد علی) لە ئەندامیەتی پەرلەمانی كوردستان.
٢- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پێشنیاری یاسای مافی بەدەست هێنانی زانیاری.
٣- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژە یاسای هەموار كردنی دووەمی یاسای ئەكادیمیای كوردی لە هەرێمی كوردستان ژمارە (١٢)ی ساڵی ١٩٩٧.
٤- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژە یاسای هەموار كردنی یاسای دەستبەری كۆمەڵایەتی كرێكاران ژمارە (٣٩) ساڵی ١٩٧١.
فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا د. حەسەن محەمەد سورە د.ئەرسەلان بایز ئیسماعیل
سكرتێری پەرلەمانی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی سەرۆكی پەرلەمانی
كوردستان – عێراق كوردستان – عێراق كوردستان - عێراق