به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (١١)ی ئاسایی ڕۆژی دوو شەممە (٢٠١٢/٤/٣٠)

Feb 17, 2025  |   بەرنامەی كار - خولی سێ 

بەرنامەی كار:‏
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕەوی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی ‏كوردستان - عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (١١)ی ئاسایی خولی سێیەمی ‏هەڵبژاردن لە كات (١١)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی دوو شەممە (٢٠١٢/٤/٣٠) بەم شێوەیە بێت: 

‏١- دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای رێگا گشتیەكان لە هەرێمی كوردستان – عێراق.‏
‏٢- خوێندنەوەی یەكەمی ئەم پێشنیارانەی خوارەوە:‏
أ- پێشنیاری یاسای هەموار كردنی ماددەی (٣٢) لە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاو قەزاو ‏ناحیەكان لە هەرێمی كوردستان ژمارە (٤)ی ساڵی ٢٠٠٩ی هەموار كراو.‏
ب- پێشنیاری بڕیار دەربارەی كارەسات و رابوونی ٤/٢٤ی قەڵادزێ.‏
ج- پێشنیاری یاسای ماڵی مامۆستا.‏
د- پێشنیاری پێكهێنانی ئۆفیسی هاوبەشی نیشتمانی بۆ پرسی ناوچە دابڕێنراوەكان.‏
ه- پێشنیاری یاسای هەموار كردنی یاسای وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی ژمارە (١٩)ی ساڵی ٢٠١١.‏
و- پێشنیاری یاسای پارێزەرایەتی لە هەرێمی كوردستان.‏
ز- پێشنیاری یاسای رێكخستنی خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان.‏
ح- پێشنیاری یاسای جێ بەجێ كردنی هەموار كردنی یەكەمی یاسای خزمەتی زانكۆیی ژمارە (٢٣)ی ‏ساڵی ٢٠٠٩ی عێراق.‏
ك- پێشنیاری یاسای بە موڵك كردنی حەرەمی ئەو گوندانەی كەوتوونەتە نێو سنووری ‏شارەوەانیەكانەوە (تملیك حرم القری الواقعە داخل حدود البلدیات).‏
ی- پێشنیاری یاسای قەرەبوو كردنەوەی ئەو كەسانەی حوكمەكانی یاسای رێكخستنی موڵكی كشتوكاڵ لە ‏هەرێمی كوردستان – عێراق ژمارە (٩٠)ی ساڵی ١٩٧٥ و هەموارەكەی دەیانگرێتەوە.‏
ك- پێشنیاری یاسای رێزلێنانی پێشمەرگە (وەزارەت یان دامەزراوەی پێشمەرگە).‏
ل- پێشنیاری یاسای بڕیاری زیادەڕۆیی لەسەر موڵكی شارەوانی.‏
‏٣- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پێشنیاری یاسای سواڵكردن لە هەرێمی كوردستان.

     فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا                    د. حەسەن محەمەد سورە                    د.ئەرسەلان بایز ئیسماعیل
         ‏       سكرتێری پەرلەمانی                      جێگری سەرۆكی پەرلەمانی                         سەرۆكی پەرلەمانی        
          كوردستان – عێراق                                 كوردستان – عێراق                            كوردستان - عێراق‏