به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (١٠)ی ئاسایی ڕۆژی دوو شەممە (٢٠١٢/٤/٢٣)

Feb 17, 2025  |   بەرنامەی كار - خولی سێ 

بەرنامەی كار:‏
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕەوی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی ‏كوردستان - عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (١٠)ی ئاسایی خولی سێیەمی ‏هەڵبژاردن لە كات (١١)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی دوو شەممە (٢٠١٢/٤/٢٣) بەم شێوەیە بێت: 

١-بەردەوام بوون لەسەر خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پڕۆژە یاسای ڕێگا گشتیەكان لە هەرێمی كوردستان – ‏عێراق. ‏

٢- سوێند خواردنی یاسایی بەڕێز (د.عەبدوڵا عەبدلرەحمان عەبدوڵا) ناسراو بە (ئاشتی هەورامی) بۆ پۆستی ‏وەزیری سامانە سروشتیەكان لە هەرێمی كوردستان – عێراق.‏

          فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا                    د. حەسەن محەمەد سورە                   
         ‏       سكرتێری پەرلەمانی                      جێگری سەرۆكی پەرلەمانی                               
          كوردستان – عێراق                                 كوردستان – عێراق