بەرنامەی كار:
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕەوی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی كوردستان - عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (٨)ی ئاسایی خولی سێیەمی هەڵبژاردن لە كات (١١)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی دوو شەممە (٢٠١٢/٤/١٦) بەم شێوەیە بێت:
١- سوێند خواردنی یاسایی بەڕێز (د.عەبدوڵا عەبدلرەحمان عەبدوڵا) ناسراو بە (ئاشتی هەورامی) بۆ پۆستی وەزیری سامانە سروشتیەكان لە هەرێمی كوردستان – عێراق.
٢- پێش چاوخستنی دەست لەكار كێشانەوەی بەڕێز دڵشاد شهاب حاجی، ئینجا بە ئەندام وەرگرتنی پاڵێوراو بەڕێز نەژاد عزیز قادر، كە بە زنجیرە ژمارەی (٦٥)ی لیستی كوردستانی ناوی هاتووە.
٣- پێش چاوخستنی دەست لەكار كێشانەوەی بەڕێز شێروان ناصح عبدالله حەیدەری، ئینجا بە ئەندام وەرگرتنی پاڵێوراو بەڕێز لیلی امیر عاچ، كە بە زنجیرە ژمارەی (٦٧)ی لیستی كوردستانی ناوی هاتووە.
٤- بڕیاردان لەسەر دامەزراندنی بەڕێز (سیروان عدنان میرزا زەهاوی) بۆ پۆستی سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی لە هەرێمی كوردستان – عێراق.
٥- بڕیاردان لەسەر دامەزراندنی (نورۆز عمر محی الدین قازی) بۆ پۆستی سەرۆكی دەستەی مافەكانی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان – عێراق.
٦- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژە یاسای رێگا گشتیەكان لە هەرێمی كوردستان – عێراق.
فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا د. حەسەن محەمەد سورە د.ئەرسەلان بایز ئیسماعیل
سكرتێری پەرلەمانی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی سەرۆكی پەرلەمانی
كوردستان – عێراق كوردستان – عێراق كوردستان - عێراق