به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٦)ی ئاسایی ڕۆژی پێنج شەممە (٢٠١٢/٤/٥)

Feb 17, 2025  |   بەرنامەی كار - خولی سێ 

بەرنامەی كار:‏
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕەوی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی ‏كوردستان - عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (٦)ی ئاسایی خولی سێیەمی ‏هەڵبژاردن لە كات (٤)ی پاش نیوەڕۆی رۆژی  پێنج شەممە (٢٠١٢/٤/٥) بەم شێوەیە بێت: 


‏١- سەرۆكی پەرلەمان هەر یەك لە سەرۆك و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كە بەبڕیاری ژمارە ‏‏(٤) لە دانیشتنی ژمارە (٢)ی نائاسایی رۆژی ٢٠١٢/٢/١٦ بۆ سەرۆك و جێگری سەرۆكی كابینەی حەوتەم ‏ناونران پێشكەش بە پەرلەمان دەكات بۆ متمانە پێدانیان.‏
‏٣- سەرۆكی پەرلەمان داوا لە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دەكات ناوی وەزیرە بەڕێزەكان بخاتە روو، ‏ئینجا سەرۆكی پەرلەمان یەكە یەكە پێشكەش بە پەرلەمانیان دەكات تا متمانەیان پێ بدەن.‏
‏٣- سەرۆكی پەرلەمان سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بانگ دەكات بۆ سوێند خواردنی یاسایی و پاشان ‏جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بانگ دەكات بۆ سوێند خواردنی یاسایی.‏
‏٤- سەرۆكی پەرلەمان داوا لە سكرتێری پەرلەمان دەكات وەزیرە بەڕێزەكان بۆ سوێند خواردنی یاسایی ‏پێشكەش بكات.‏
‏٥- سەرۆكی پەرلەمان داوا لە بەڕێز سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی كابینەی حەوت رێزدار نێچیرڤان ‏ئیدریس مصگفی بارزانی دەكات بۆ پێشكەش كردنی وتاری بەڕێزیان.‏
‏٦- وتاری بەڕێز جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان – عێراق.‏
‏٧- كۆتایی هێنانی دانیشتن لەلایەن سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانەوە.‏

      فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا                    د. حەسەن محەمەد سورە                    د.ئەرسەلان بایز ئیسماعیل
         ‏       سكرتێری پەرلەمانی                      جێگری سەرۆكی پەرلەمانی                         سەرۆكی پەرلەمانی        
          كوردستان – عێراق                                 كوردستان – عێراق                            كوردستان - عێراق