بەرنامەی كار:
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕەوی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی كوردستان - عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (٢)ی ئاسایی خولی سێیەمی هەڵبژاردن لە كات (١١)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی دوو شەممە (٢٠١٢/٣/١٩) بەم شێوەیە بێت:
١- بەردەوام بوون لەسەر خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پێشنیاری یاسای هەموار كردنی یەكەمی یاسای یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ژمارە (٤)ی ساڵی ٢٠٠٢ لە هەرێمی كوردستان.
٢- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پێشنیاری یاسای لێبوردنی گشتی لە هەرێمی كوردستان – عێراق.
فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا د. حەسەن محەمەد سورە د.ئەرسەلان بایز ئیسماعیل
سكرتێری پەرلەمانی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی سەرۆكی پەرلەمانی
كوردستان – عێراق كوردستان – عێراق كوردستان - عێراق