به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (١)ی ئاسایی ڕۆژی سێ شەممە (٢٠١٢/٣/١٣)

Feb 17, 2025  |   بەرنامەی كار - خولی سێ 

بەرنامەی كار:‏
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕەوی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی ‏كوردستان - عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (١)ی ئاسایی خولی سێیەمی ‏هەڵبژاردن لە كات (١١)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی سێ شەممە (٢٠١١/٣/١٣) بەم شێوەیە بێت: 

 

‏ ١- پێش چاوخستنی بە ئەندام وەرگرتنی پاڵێوراوی بەڕێز (محمد موسی مصطفی) كە بە زنجیرە ژمارە ‏‏(٦٣)ی لیستی كوردستانی ناوی هاتووە لە جێگای ئەندامی دەست لەكار كێشراو بەڕێز (محمد قادر ‏عبدالله "د.كەمال كەركووكی").‏
‏٢- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پێشنیاری یاسای هەموار كردنی یەكەمی یاسای یەكێتی مامۆستایانی ‏كوردستان ژمارە (٤)ی ساڵی ٢٠٠٢ لە هەرێمی كوردستان.‏
‏٣- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پێشنیاری یاسای لێبوردنی گشتی لە هەرێمی كوردستان – عێراق.

 

فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا                    د. حەسەن محەمەد سورە                    د.ئەرسەلان بایز ئیسماعیل
         ‏       سكرتێری پەرلەمانی                      جێگری سەرۆكی پەرلەمانی                         سەرۆكی پەرلەمانی        
          كوردستان – عێراق                                 كوردستان – عێراق                            كوردستان - عێراق