به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (١)ی نائاسایی ڕۆژی چوار شەممە (٢٠١٢/٢/١٥)

Feb 16, 2025  |   بەرنامەی كار - خولی سێ 

بەرنامەی كار:‏
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕەوی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی ‏كوردستان - عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (١)ی نائاسایی خولی سێیەمی ‏هەڵبژاردن لە كات (١١)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی چوار شەممە (٢٠١٢/٢/١٥) بەم شێوەیە بێت: 

‏ ١- خستنەڕووی دەست لە كاركێشانەوەی بەڕێز (د.ئەرسەلان بایز ئیسماعیل) جێگری سەرۆكی پەرلەمان لە ‏پۆستی جێگری سەرۆكی پەرلەمان.‏
‏٢- خستنەڕووی دەست لە كاركێشانەوەی بەڕێز (د.كەمال كەركووكی) سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان - ‏عێراق لە پۆستی سەرۆكی پەرلەمان.‏
‏٣- هەڵبژاردنی جێگرەوەكانیان لە حاڵەتی پەسند كردنی دەست لەكاركێشانەوەی هەردوو بەڕێز سەرۆك ‏و جێگری سەرۆكی پەرلەمان لە پۆستەكانیان.‏

 

       ‏  فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا                    د. حەسەن محەمەد سورە                    د.ئەرسەلان بایز ئیسماعیل
         ‏       سكرتێری پەرلەمانی                      جێگری سەرۆكی پەرلەمانی                         سەرۆكی پەرلەمانی        
          كوردستان – عێراق                                 كوردستان – عێراق                            كوردستان - عێراق