به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٢٢)ی ئاسایی ڕۆژی پێنج شەممە (٢٠١١/١٢/٢٩)

Feb 13, 2025  |   بەرنامەی كار - خولی سێ 

بەرنامەی كار:‏
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕەوی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی ‏كوردستان - عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (٨)ی ئاسایی خولی سێیەمی ‏هەڵبژاردن لە كات (٣:٣٠ )ی پاش نیوەڕۆی رۆژی پێنج شەممە (٢٠١١/١٢/٢٩) بەم شێوەیە بێت: 

١- بەردەوام بوون لەسەر گفتوگۆكردنی ئەم پێشنیارە یاساییانەی خوارەوە:‏
أ- پێشنیاری یاسای مافەكانی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستیە تایبەتیەكان لەهەرێمی كوردستان.‏
ب- پێشنیاری یاسای گرنگیدان بە كەمئەندامان و خاوەن پێداویستیە تایبەتیەكان لەهەرێمی كوردستان
ج- پێنشیاری یاسای چاودێری كردن و شیاندنی خاوەن پێداویستیە تایبەتیەكان لەهەرێمی كوردستان.‏
د- پێشنیاری یاسای مافەكانی كورتەباڵاكان لەهەرێمی كوردستان.‏
ه- پێشیناری یاسای تایبەت بەكورتەباڵاكان لەهەرێمی كوردستان.‏

٢- بانگهێشت كردنی بەڕێز وەزیری ناوخۆ بەمەبەستی وەڵامدانەوەی پرسیارەكانی ئەندامانی پەرلەمان.‏

محەمەد قادر عەبدوڵا (د.كمال ‏كەركووكی)‏         فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا        ئەرسەلان بایز ئیسماعیل  
سەرۆكی ‏پەرلەمانی                           سكرتێری پەرلەمانی          جێگری سەرۆكی پەرلەمانی              
 كوردستان – عێراق                              كوردستان - ‏عێراق                 كوردستان – عێراق