بەرنامەی كار:
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕەوی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی كوردستان - عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (٢١)ی ئاسایی خولی سێیەمی هەڵبژاردن لە كات (١١)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی چوار شەممە (٢٠١١/١٢/٢٨) بەم شێوەیە بێت:
١- بەردەوام بوون لەسەر گفتوگۆكردنی ئەم پێشنیارە یاساییانەی خوارەوە:
أ- پێشنیاری یاسای مافەكانی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستیە تایبەتیەكان لەهەرێمی كوردستان.
ب- پێشنیاری یاسای گرنگیدان بە كەمئەندامان و خاوەن پێداویستیە تایبەتیەكان لەهەرێمی كوردستان
ج- پێنشیاری یاسای چاودێری كردن و شیاندنی خاوەن پێداویستیە تایبەتیەكان لەهەرێمی كوردستان.
د- پێشنیاری یاسای مافەكانی كورتەباڵاكان لەهەرێمی كوردستان.
ه- پێشیناری یاسای تایبەت بەكورتەباڵاكان لەهەرێمی كوردستان.
محەمەد قادر عەبدوڵا (د.كمال كەركووكی) فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا ئەرسەلان بایز ئیسماعیل
سەرۆكی پەرلەمانی سكرتێری پەرلەمانی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی
كوردستان – عێراق كوردستان - عێراق كوردستان – عێراق