بەرنامەی كار:
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕەوی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی كوردستان - عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (١٨)ی ئاسایی خولی سێیەمی هەڵبژاردن لە كات (٣)ی پاش نیوەڕۆی رۆژی چوار شەممە (٢٠١١/١٢/٢١) بەم شێوەیە بێت:
١- خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری یاسای هەموار كردنی یاسای رێكخستنی خۆپیشاندان لە هەرێمی كوردستان.
٢- خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری یاسای هەموار كردنی یەكەمی یاسای یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ژمارە (٤)ی ساڵی ٢٠٠٢ لە هەرێمی كوردستان.
٣- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای رێگا گشتییەكان لە هەرێمی كوردستان.
٤- خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری یاسای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی كوردستان.
٥- خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری یاسای دەستەی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی لە هەرێمی كوردستان.
٦- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای جێ بەجێ كردنی یاسای دووەم هەموار كردنی یاسای پلەبەندی خاوەن پیشە پزیشكی و تەندروستیەكان ژمارە (٦)ی ساڵی ٢٠٠٠ لە هەرێمی كوردستان.
٧- خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری یاسای پاراستنی خاوەنداریەتی هزری و هونەری لە هەرێمی كوردستان.
٨- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای دەسەبەركردنی مافە نەتەوەیی و ئاینیەكانی پێكهاتەكان لە هەرێمی كوردستان.
٩- خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری یاسای بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی لە هەرێمی كوردستان.
١٠- بانگهێشت كردنی بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری بە مەبەستی وەڵامدانەوەی پرسیارەكانی ئەندامانی پەرلەمان.
١١- گفتوگۆ كردنی ئەم پێشنیارە یاساییانەی خوارەوە:
أ- پێشنیاری یاسای مافەكانی كەم ئەندامان و خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان لە هەرێمی كوردستان.
ب- پێشنیاری یاسای گرنگیدان بە كەمئەندامان و خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان.
ج- پێشنیاری یاسای چاودێری كردن و شیاندنی خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان لە هەرێمی كوردستان.
د- پێشنیاری یاسای مافەكانی كورتە باڵاكان لە هەرێمی كوردستان.
ه- پێشنیاری یاسای تایبەت بە كورتە باڵاكان لە هەرێمی كوردستان.
محەمەد قادر عەبدوڵا (د.كمال كەركووكی) فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا ئەرسەلان بایز ئیسماعیل
سەرۆكی پەرلەمانی سكرتێری پەرلەمانی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی
كوردستان – عێراق كوردستان - عێراق كوردستان – عێراق