به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (١٣)ی ئاسایی ڕۆژی دوو شەممە (٢٠١١/١١/٢٨)

Feb 13, 2025  |   بەرنامەی كار - خولی سێ 

بەرنامەی كار:‏
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕەوی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی ‏كوردستان - عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (١٣)ی ئاسایی خولی سێیەمی ‏هەڵبژاردن لە كات (٤)ی پاش نیوەڕۆی رۆژی دوو شەممە (٢٠١١/١١/٢٨) بەم شێوەیە بێت: 

١- دانانی بەڕێز (قادر احمد سمایل) ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بۆ لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ‏ئەنجومەنە خۆجێیەكان.‏
‏٢- دانانی بەڕێز (فرمان عزالدین محمود) ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بۆ لیژنەی پەروەردەو ‏فێركردنی باڵاو توێژینەوەی زانستی.‏
‏٣- دانانی بەڕێز (رازاو محمود فرج) ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بۆ هەردوو لیژنەی كاروباری ‏پێشمەرگەو شەهیدان و قوربانیانی جینۆسایدو، لیژنەی پەیوەندییەكان و رۆشنبیری و راگەیاندن و ‏شوێنەوارەكان.‏
‏٤- دانانی بەڕێز (دڵشاد حسین قادر) ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بۆ هەردوو لیژنەی پەیوەندی و ‏رۆشنبیری و راگەیاندن و شوێنەوارەكان و، لیژنەی دەستپاكی (نەزاهەت).‏
‏٥- دانانی بەڕێز (عبدالله محمد امین) ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بۆ هەردوو لیژنەی كاروباری ‏یاسایی و، لیژنەی دەستپاكی (نەزاهەت).‏
‏٦- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پێشنیاری یاسای دەوام كردن بە جلی كوردییەوە لە كۆبوونەوەی ‏سەرەتای هەموو خولێكی پەرلەمانی كوردستان – عێراق.‏
‏٧- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پێشنیاری یاسای ئاوەدانكردنەوەو هاوچەرخ كردنی گوندەكان لە ‏هەرێمی كوردستان – عێراق.‏

محەمەد قادر عەبدوڵا (د.كمال ‏كەركووكی)‏         فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا        ئەرسەلان بایز ئیسماعیل  
سەرۆكی ‏پەرلەمانی                           سكرتێری پەرلەمانی          جێگری سەرۆكی پەرلەمانی              
 كوردستان – عێراق                              كوردستان - ‏عێراق                 كوردستان – عێراق