به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (١٢)ی ئاسایی ڕۆژی چوار شەممە (٢٠١١/١١/١٦)

Feb 13, 2025  |   بەرنامەی كار - خولی سێ 

بەرنامەی كار:‏
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕەوی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی ‏كوردستان - عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (١٢)ی ئاسایی خولی سێیەمی ‏هەڵبژاردن لە كات (١١)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی چوار شەممە (٢٠١١/١١/١٦) بەم شێوەیە بێت: 

‏ ١- پێش چاوخستنی بە ئەندام وەرگرتنی پاڵێوراو بەڕێز(رازاو محمود فرج) لیستی كوردستانی لە جێگای ‏ئەندامی دەست لە كاركێشراو بەڕێز (عبدالله علی ابراهیم حسین)و سوێند خواردنی یاسایی.‏
‏٢- پێش چاوخستنی بە ئەندام وەرگرتنی پاڵێوراو بەڕێز(فەرمان عزالدین محمود)لیستی گۆڕان ناوی ‏هاتووە لە جێگای ئەندامی دەست لە كاركێشراو بەڕێز(د. شاهۆ سعید فتح الله)و سوێند خواردنی یاسایی.‏
‏٣- پێش چاوخستنی بە ئەندام وەرگرتنی پاڵێوراو بەڕێز(قادر احمد سمایل) لیستی كوردستانی لە جێگای ‏ئەندامی دەست لە كاركێشراو بەڕێز (د.رفیق صابر قادر گه)و سوێند خواردنی یاسایی.‏
‏٤- پێش چاوخستنی بە ئەندام وەرگرتنی پاڵێوراو بەڕێز(دڵشاد حسین قادر) لیستی گۆڕان ، لە جێگای ‏ئەندامی دەست لە كاركێشراو بەڕێز(د. زانا رۆوف حمە كریم)و سوێند خواردنی یاسایی.‏
‏٥- پێش چاوخستنی بە ئەندام وەرگرتنی پاڵێوراو بەڕێز(ئاهەنگ عارف رۆوف) لیستی گۆڕان لە جێگای ‏ئەندامی دەست لە كاركێشراو بەڕێز(د. پەریهان قوبلای محمد)و سوێند خواردنی یاسایی.‏
‏٦- پێش چاوخستنی بە ئەندام وەرگرتنی پاڵێوراو بەڕێز(عبدالله محمد امین) لیستی گۆڕان ،لە جێگای ‏ئەندامی دەست لە كاركێشراو بەڕێز(د. جعفر علی رسول)و سوێند خواردنی یاسایی.‏
‏٧- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پێشنیاری یاسای دەڵاڵی و بەدواداچوون لە هەرێمی كوردستان ـ عیراق.‏
‏٨- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پێشنیاری یاسای بە خاوەن كردنی خانووە بێ تۆمارەكان لە هەرێمی ‏كوردستان ـ عیراق.‏

محەمەد قادر عەبدوڵا (د.كمال ‏كەركووكی)‏         فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا        ئەرسەلان بایز ئیسماعیل  
سەرۆكی ‏پەرلەمانی                           سكرتێری پەرلەمانی          جێگری سەرۆكی پەرلەمانی              
 كوردستان – عێراق                              كوردستان - ‏عێراق                 كوردستان – عێراق