بەرنامەی كار:
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕەوی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی كوردستان - عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (٩)ی ئاسایی خولی سێیەمی هەڵبژاردن لە كات (١١:٣٠)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی سێ شەممە (٢٠١١/١٠/٢٥) بەم شێوەیە بێت:
١- خوێندنەوەی یەكەمی ئەم پێشنیارە یاسایانەی خوارەوە:
أ- پێشنیاری یاسای دەستەی گشتی دروستی و باشی بەرهەمەكانی خۆماڵی و هاوردەكان (الهیئە العامە للجودە وسلامە المنتوجات المحلیە والمستوردە).
ب- پێشنیاری یاسای (بیمەی تەندروستی) لە هەرێمی كوردستان - عێراق.
ج- پێشنیاری یاسای (قەدەغە كردنی سواڵكردن) لە هەرێمی كوردستان - عێراق.
٢- دەست لەكاركێشانەوەی ئەم ئەندامە بەڕێزانە لە ئەندامیەتی لیژنەی نەزاهەت لە پەرلەمانی كوردستان:
أ- بەڕێز (د.بشیر خلیل حداد).
ب- بەڕێز (عبدالقادر اكرام جمیل عبدالصمد).
ج- بەڕێز (سەرهەنگ فرج محمد).
د- بەڕێز (د.سەروەر عبدالرحمن عمر).
٣- دەست لەكار كێشانەوەی ئەم ئەندام بەڕێزانە لە ئەندامیەتی پەرلەمانی كوردستان:
أ- بەڕێز (عبدالله علی ابراهیم).
ب- بەڕێز (د.رفیق صابر قادر).
ج- بەڕێز (د.شاهۆ سعید فتاح الله).
د- بەڕێز (د.زانا رۆوف حمە كریم).
ه- بەڕێز (د.پەریهان قبلای محمد).
و- بەڕێز (د.جعفر علی رسول).
٤- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژە یاسای هەموار كردنی یەكەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و قەزاو ناحیەكان لە هەرێمی كوردستان ژمارە (٤)ی ساڵی ٢٠٠٩.
محەمەد قادر عەبدوڵا (د.كمال كەركووكی) فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا ئەرسەلان بایز ئیسماعیل
سەرۆكی پەرلەمانی سكرتێری پەرلەمانی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی
كوردستان – عێراق كوردستان - عێراق كوردستان – عێراق