به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٨)ی ئاسایی ڕۆژی سێ شەممە (٢٠١١/١٠/١١)

Feb 13, 2025  |   بەرنامەی كار - خولی سێ 

بەرنامەی كار:‏
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕەوی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی ‏كوردستان - عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (٨)ی ئاسایی خولی سێیەمی ‏هەڵبژاردن لە كات (١١)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی دوو شەممە (٢٠١١/١٠/١١) بەم شێوەیە بێت: 

‏١- بەردەوامبوون لەسەر خستنەڕوو و گفتوگۆ كردن لەسەر پرۆژە یاسای وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن لە هەرێمی ‏كوردستان، كە لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێشكەش كراوە.‏
‏٢- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردن لەسەر پرۆژە یاسای هەموار كردنی یەكەمی یاسای ژمارە (٢٦)ی ساڵی ‏‏٢٠٠٧ یاسای باجی دەرامەت.‏

                          فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا                   ئەرسەلان بایز ئیسماعیل     
                        سكرتێری پەرلەمانی                    جێگری سەرۆكی پەرلەمانی              
                              كوردستان - ‏عێراق                          كوردستان – عێراق