بەرنامەی كار:
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕەوی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی كوردستان - عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (٧)ی ئاسایی خولی سێیەمی هەڵبژاردن لە كات (١١)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی دوو شەممە (٢٠١١/١٠/١٠) بەم شێوەیە بێت:
١- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردن لەسەر پرۆژە یاسای وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن لە هەرێمی كوردستان، كە لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێشكەش كراوە.
٢- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردن لەسەر پرۆژە یاسای هەموار كردنی یەكەمی یاسای ژمارە (٢٦)ی ساڵی ٢٠٠٧ یاسای باجی دەرامەت.
فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا ئەرسەلان بایز ئیسماعیل
سكرتێری پەرلەمانی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی
كوردستان - عێراق كوردستان – عێراق