به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٥)ی ئاسایی ڕۆژی سێ شەممە (٢٠١١/١٠/٤)

Feb 11, 2025  |   بەرنامەی كار - خولی سێ 

بەرنامەی كار:‏
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕەوی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی ‏كوردستان - عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (٥)ی ئاسایی خولی سێیەمی ‏هەڵبژاردن لە كات (١١)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی سێ شەممە (٢٠١١/١٠/٤) بەم شێوەیە بێت: 

‏١- وتاری جێگری سەرۆكی پەرلەمان بەبۆنەی ساڵیادی بەیاننامەی راگەیاندنی یەكێتی فیدراڵی.  ‏
‏٢- بەردەوام بوون لەسەر خستنەڕوو و گفتوگۆ كردن لەسەر پرۆژە یاسای هەموار كردنی یەكەمی یاسای ‏ژمارە (7)ی ساڵی ٢٠٠٨. یاسای دابین كردنی یەكەی نیشتەجێ بوون بۆ هاووڵاتیان لە هەرێمی ‏كوردستان.‏
‏٣- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردن لەسەر پرۆژە یاسای جێ بەجێ كردنی یاسای ئوسولی دادگاییە ‏سزاییەكانی سەربازی (قانون انفاذ قانون اصول المحاكمات الجزائیە العسكری) ژمارە (٣٠)ی ساڵی ٢٠٠٧ی ‏عێراقی فیدراڵ لە هەرێمی كوردستان، كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێشكەش كراوە.‏
‏٤- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردن لەسەر پرۆژە یاسای جێ بەجێ كردنی یاسای سزایی سەربازی (قانون ‏عقوبات العسكری العراقی) ژمارە (١٩)ی ساڵی ٢٠٠٧ی عێراقی فیدراڵ لە هەرێمی كوردستان، كە لەلایەن ‏ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێشكەش كراوە.‏
‏٥- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردن لەسەر پرۆژە یاسای گواستنەوەو گەیاندن لە هەرێمی كوردستان، كە ‏لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێشكەش كراوە.‏
‏٦- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردن لەسەر پرۆژە یاسای هەموار كردنی یەكەمی یاسای ژمارە (٢٦)ی ساڵی ‏‏٢٠٠٧ یاسای باجی دەرامەت.‏

 

                         فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا                   ئەرسەلان بایز ئیسماعیل     
                        سكرتێری پەرلەمانی                    جێگری سەرۆكی پەرلەمانی              
                              كوردستان - ‏عێراق                          كوردستان – عێراق