به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٤)ی نائاسایی ڕۆژی دوو شەممە (٢٠١١/١٠/٣)

Feb 11, 2025  |   بەرنامەی كار - خولی سێ 

بەرنامەی كار:‏
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕەوی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی ‏كوردستان - عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (٤)ی نائاسایی خولی سێیەمی ‏هەڵبژاردن لە كات (١١)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی دوو شەممە (٢٠١١/١٠/٣) بەم شێوەیە بێت: 

‏ ١- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای هەموار كردنی یەكەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی ‏پارێزگاكان ژمارە (٤)ی ساڵی ٢٠٠٩ كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێشكەش كراوە.‏
‏٢- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای چاودێری كردن و شیاندنی خاوەن پێداویستیە تایبەتیەكان لە ‏هەرێمی كوردستان ـ عیراق كە لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێشكەش كراوە.‏
‏٣ـ خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای پاراستنی تەندروستی دەروونی كە لەلایەن ئەنجومەنی ‏وەزیرانەوە پێشكەش كراوە.‏
‏٤ـ خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای پاراستنی دارستان لە هەرێمی كوردستان، (قانون حمایە الغابات ‏فی اقلیم كوردستان ـ العراق كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێشكەش كراوە.‏
‏٥ـ خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای پەیمانگای باڵا بۆ پەرەپێدانی ئەمنی و ئیداری لە هەرێمی ‏كوردستان ـ العراق، (قانون المعهد العالی لتگویر الامن الاداری فی اقلیم كوردستان) كە لەلایەن ‏ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێشكەش كراوە.‏
‏٦ـ خستنەڕوو و گفتوگۆ كردن لەسەر پێَشنیاری یاسای جێ‌ بەجێ‌ كردنی یاسای ڕاژە و خانەنیشینی ‏هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ (قانون الخدمە وتقاعد قوی الامن الداخلی) ژمارە ١٨ ی ساڵی ٢٠١١ ی عیراقی ‏فیدڕاڵ لە هەرێمی كوردستان ـ عیراق.‏
‏٧ـ خستنەڕوو و گفتوگۆ كردن لەسەر پرۆژە یاسای هەموار كردنی یەكەمی یاسای ژمارە 26 ی ساڵی ٢٠٠٧ ‏یاسای باجی دەرامەت.‏
‏٨ـ خستنەڕوو و گفتوگۆ كردن لەسەر پرۆژە یاسای جێ بەجێ كردنی یاسای ئوسولی دادگاییە ‏سزاییەكانی سەربازی (قانون اصول المحاكمات الجزائیە العسكریە) ژمارە (٣٠)ی ساڵی ٢٠٠٧ عێراقی فیدراڵ ‏كە لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێشكەش كراوە.‏
‏٩ـ خستنەڕوو و گفتوگۆ كردن لەسەر پرۆژە یاسای جێ بەجێ كردنی یاسای سزایی سەربازی (قانون ‏العقوبات العسكری العراقی) ژمارە (١٩)ی عێراقی فیدراڵ لە هەرێمی كوردستان كە لەلایەن ئەنجومەنی ‏وەزیرانەوە پێشكەش كراوە.‏
‏١٠ـ خستنەڕوو و گفتوگۆ كردن لەسەر پرۆژە یاسای گواستنەوەو گەیاندن لە هەرێمی كوردستان كە ‏لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێكشەش كراوە.‏
‏١١ـ خستنەڕوو و گفتوگۆ كردن لەسەر پرۆژە یاسایی هەموار كردنی یاسای ژمارە ٧ ی ساڵی ٢٠٠٨یاسای ‏دابین كردنی یەكەی نیشتەجێ‌ بوون بۆ هاووڵاتیان لە هەرێمی كوردستان.

 

                       فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا                   ئەرسەلان بایز ئیسماعیل     
                        سكرتێری پەرلەمانی                    جێگری سەرۆكی پەرلەمانی              
                              كوردستان - ‏عێراق                          كوردستان – عێراق