بەرنامەی كار:
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕەوی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی كوردستان - عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (٣)ی نائاسایی خولی سێیەمی هەڵبژاردن لە كات (١١)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی دوو شەممە (٢٠١١/٩/٢٦) بەم شێوەیە بێت:
١- میوانداری بەڕێز وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان – عێراق.
٢- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای گواستنەوەو گەیاندن لە هەرێمی كوردستان.
٣- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای جێ بەجێ كردنی یاسای ئوسولی دادگاییە سزاییەكان سەربازی (قانون اصول المحاكمات الجزائیە العسكریە) ژمارە (30)ی ساڵی 2007ی عێراقی فیدراڵ لە هەرێمی كوردستان.
٤- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای جێ بەجێ كردنی یاسای راژەو خانەنشینی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ (قانون خدمە وتقاعد لقوی الامن الداخلی) ژمارە (18)ی ساڵی 2011ی عێراقی فیدراڵ لە هەرێمی كوردستان.
٥- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای هەموار كردنی یەكەمی یاسای ژمارە (7)ی ساڵی 2008 یاسای دابین كردنی یەكەی نیشتەجێ بوون لە هەرێمی كوردستان.
٦- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردن لەسەر پرۆژە یاسای جێ بەجێ كردنی یاسای ئوسولی دادگاییە سزاییەكان بۆ هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ (قانون اصول المحاكمات الجزائیە لقوی الامن الداخلی) ژمارە (17)ی ساڵی 2008ی عێراقی فیدراڵ لە هەرێمی كوردستان.
٧- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردن لەسەر پرۆژە یاسای جێ بەجێ كردنی یاسای سزایی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ (قانون عقوبات قوی الامن الداخلی) ژمارە (14)ی ساڵی 2008ی عێراقی فیدراڵ لە هەرێمی كوردستان.
٨- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردن لەسەر پرۆژە یاسای (مأذون الشرعی) لە هەرێمی كوردستان.
فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا ئەرسەلان بایز ئیسماعیل
سكرتێری پەرلەمانی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی
كوردستان - عێراق كوردستان – عێراق