به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (١)ی ئاسایی ڕۆژی دوو شەممە (٢٠١١/٩/١٩)

Feb 9, 2025  |   بەرنامەی كار - خولی سێ 

بەرنامەی كار:‏
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕەوی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی ‏كوردستان - عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (١)ی ئاسایی خولی سێیەمی ‏هەڵبژاردن لە كات (١١)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی دوو شەممە (٢٠١١/٩/١٩) بەم شێوەیە بێت: 

‏ ١- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای جێ بەجێ كردنی یاسای ئوسولی دادگاییە سزاییەكان بۆ ‏هێزەكانی ناوخۆ (قانون اصول المحاكمات الجزائیە لقوی الامن الداخلی) ژمارە (١٧)ی ساڵی ٢٠٠٨ی عێراقی ‏فیدراڵ لە هەرێمی كوردستان.‏
‏٢- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای جێ بەجێ كردنی یاسای سزایی هێزەكانی ناوخۆ (قانون عقوبات ‏قوی الامن الداخلی) ژمارە (14)ی ساڵی ٢٠٠٨ی عێراقی فیدراڵ لە هەرێمی كوردستان.‏
‏٣- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای جێ بەجێ كردنی یاسای ئوسولی دادگایی سزاییەكانی سەربازی ‏‏(قانون عقوبات العسكری العراقی) ژمارە (١٩)ی ساڵی ٢٠٠٧ی عێراقی فیدراڵ كە لە لایەن ئەنجومەنی ‏وەزیرانەوە پێشكەش كراوە.‏
‏٤- خستنەڕوو و گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژە بڕیاری (دروست كردنی یەكەی نیشتەجێ بوون بۆ ‏فەرمانبەرو خەڵكی كەم دەرامەت لە هەرێمی كوردستان).‏
‏٥- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردن لەسەر پرۆژە یاسای هەموار كردنی یاسای ژمارە (٢٦)ی ساڵی ٢٠٠٧ی یاسای ‏باجی دەرامەت لە هەرێمی كوردستان لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێشكەش كراوە.‏

                          فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا                   ئەرسەلان بایز ئیسماعیل     
                        سكرتێری پەرلەمانی                    جێگری سەرۆكی پەرلەمانی              
                              كوردستان - ‏عێراق                          كوردستان – عێراق