بەرنامەی كار:
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕەوی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی كوردستان - عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (٢٣)ی ئاسایی خولی سێیەمی هەڵبژاردن لە كات (١١)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی پێنج شەممە (٢٠١١/٦/٣٠) بەم شێوەیە بێت:
١-بەردەوام بوون لەسە رخستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پڕۆژە یاسای ماف و ئیمتیازاتی زیندانیە سیاسیە كوردستانیەكان، كە لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە هاتووە.
٢-خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری یاسای هەمواركردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ژمارە(١) ی ساڵی ١٩٩٢ی هەمواركراو.
٣-خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری هەمواركردنی یەكەمی یاسای ڕێكخستنی خۆپیشاندان.
٤-خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری یاسای حیزبەكان لە هەرێمی كوردستان.
٥-خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری یاسای داواكاری گشتی لە هەرێمی كوردستان-عیراق.
٦-ڕاگەیاندنی كۆتایی هاتنی خولی گرێدانی یەكەم لە خولی سێیەمی هەڵبژاردنی ساڵی دووەمی پەرلەمانی كوردستان لە لایەن سەرۆكی پەرلەمانەوە.
محەمەد قادر عەبدوڵا (د.كمال كەركووكی) فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا ئەرسەلان بایز ئیسماعیل
سەرۆكی پەرلەمانی سكرتێری پەرلەمانی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی
كوردستان – عێراق كوردستان - عێراق كوردستان – عێراق