بەرنامەی كار:
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕەوی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی كوردستان - عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (٣٠)ی ئاسایی خولی سێیەمی هەڵبژاردن لە كات (١١:٤٥)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی دوو شەممە (٢٠١١/٦/٢٧) بەم شێوەیە بێت:
١- خستنەڕوو و گفتوگۆكردنی پرۆژە یاسای هەموار كردنی دووەمی یاسای یەكێتی پەرلەمانتارانی كوردستان ژمارە (١٧)ی ساڵی ٢٠٠٦، كە لەلایەن ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان پێشكەش كراوە.
٢- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژە یاسای پاسەوانی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان، كە لەلایەن ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمانەوە پێشكەش كراوە.
محەمەد قادر عەبدوڵا (د.كمال كەركووكی) فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا ئەرسەلان بایز ئیسماعیل
سەرۆكی پەرلەمانی سكرتێری پەرلەمانی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی
كوردستان – عێراق كوردستان - عێراق كوردستان – عێراق