به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٣١)ی ئاسایی ڕۆژی چوار شەممە (٢٠١١/٦/٢٩)

Feb 9, 2025  |   بەرنامەی كار - خولی سێ 

بەرنامەی كار:‏
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕەوی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی ‏كوردستان - عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (٣١)ی ئاسایی خولی سێیەمی ‏هەڵبژاردن لە كات (١١)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی  چوار شەممە (٢٠١١/٦/٢٩) بەم شێوەیە بێت: 

‏ ‏ ١- خوێندنەوەی یەكەمی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.‏
‏٢- خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری یاسای جێ بەجێ كردنی یاسای گەڕاندنەوەی فەسڵ كراوانی سیاسی ‏فیدراڵی لە هەرێمی كوردستان.‏
‏٣- خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری یاسای رێپێدراوی شەرعی (المأژون الشرعی).‏
‏٤- خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری یاسای چاودێری بەساڵاچووان لە هەرێمی كوردستان.‏
‏٥- خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری یاسای مافەكانی كورتە باڵاكانی كوردستان. ‏
‏٦- خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری یاسای هەموار كردنی یاسای باری كەسیەتی سەبارەت بە مافی ‏بینینی منداڵ لە كاتی جیابوونەوە.‏
‏٧- خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری بڕیاری دەوام كردن بە جلی كوردییەوە لە كۆبوونەوەی سەرەتای ‏هەموو خولێكی پەرلەمان.‏
‏٨- خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری یاسای كۆمپانیای كوردستان بۆ دۆزینەوەو وەبەرهێنانی نەوت.‏
‏٩- خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری یاسای سندووقی تەرخان كردنی داهاتەكانی هەرێمی كوردستان.‏
‏١٠- خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری یاسای كانزا ناپۆڵاییەكانی (المعادن اللافلزیە) لە هەرێمی كوردستان.‏
‏١١- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای هەموار كردنی یەكەمی یاسای ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠٠٩ یاسای ‏پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان – عێراق.‏
خاڵی (١٢) لەبەر ئەوەی پرۆژەكەمان بۆ نەهاتووە، ئەم خاڵە دوا دەخەین، بۆ كاتێكی تر، هەر وەختێ ‏بگاتە دەستمان، ئەو وەختە دەیخەینە بەرنامەی كارەوەو كاری لەسەر بكەین.‏
‏١٣- خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری یاسای رێكخستنی بازرگانی لە هەرێمی كوردستان – عێراق.‏
‏١٤- خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری یاسای بیمەی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان – عێراق.‏
‏١٥- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژە یاسای (ماف و ئیمتیازاتی زیندانە سیاسیە كوردستانییەكان، كە ‏لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە هاتووە.‏

 

محەمەد قادر عەبدوڵا (د.كمال ‏كەركووكی)‏         فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا        ئەرسەلان بایز ئیسماعیل     
سەرۆكی ‏پەرلەمانی                           سكرتێری پەرلەمانی          جێگری سەرۆكی پەرلەمانی              
 كوردستان – عێراق                              كوردستان - ‏عێراق                 كوردستان – عێراق