به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٢٥)ی ئاسایی ڕۆژی سێ شەممە (٢٠١١/٦/١٤)

Feb 9, 2025  |   بەرنامەی كار - خولی سێ 

بەرنامەی كار:‏
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پەیڕەوی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی ‏پەرلەمانی كوردستان - عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (٢٥)ی خولی ‏سێیەمی هەڵبژاردن لە كات (١١)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی  سێ شەممە (٢٠١١/٦/١٤)دا بەم شێوەیە ‏بێت:‏
‏ یەكەم: پێش چاوخستنی داخوازی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بەپێدانی متمانە بە بەڕێز (سەباح ‏ئەحمەد محەمەد) (مامۆستا ئارام) بە وەزیری شەهیدان و ئەنفالكراوان و سوێند خواردنی یاسایی.‏
دووەم: ‏
‏١-‏ دانانی ئەندامی بەڕێز( عومەر عەبدولعەزیز بەهادین سادق) لە لیژنەی نەزاهەت لە جێگای(حمە ‏سعید حمە علی).‏
‏٢-‏ دانانی بەڕێز (كاوە محمد امین حسین) لە لیژنەی پێشمەرگە.‏
سێیەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەم پرۆژە یاسایانە:-‏
‏١-‏ پێشنیاری هەمواركردنی یاسای باجی خانووبەرە ژمارە(٢٥)ی ساڵی ٢٠٠٧
‏٢-‏ پێشنیاری هەمواركردنی دووەمی یاسای یەكێتی پەرلەمانتارانی كوردستان ژمارە(١٧)ی ساڵی ‏‏٢٠٠٦.‏
‏٣-‏ پێشنیاری یاسای دەڵاڵی و بەدواداچوون(الدلالە والتعقیب).‏
‏٤-‏ پێشنیاری یاسای سروودی نیشتمانی بۆ هەرێمی كوردستان – عێراق(ئەی ڕەقیب).‏
چوارەم: پێش چاوخستن و گفتوگۆكردنی ناڕازیبوونی (اعراچ) بەڕێز سەرۆكی هەرێم لەسەر بڕگەی ‏‏(١٠) لەماددەی دووەمی یاسای وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان ژمارە(١٤)ی ساڵی ٢٠١٠.‏
پێنجەم: پێش چاوخستن و گفتوگۆكردن لەسەر یاسای ئەنجومەنی ڕاژە.‏
‏                                                                                                                                                                        ‏

محەمەد قادر عەبدوڵا (د.كمال ‏كەركووكی)‏         فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا        ئەرسەلان بایز ئیسماعیل     
سەرۆكی ‏پەرلەمانی                           سكرتێری پەرلەمانی          جێگری سەرۆكی پەرلەمانی              
 كوردستان – عێراق                              كوردستان - ‏عێراق                 كوردستان – عێراق