به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (١٢)ی ئاسایی ڕۆژی سێ شەممە (٢٠١١/٥/٣)

Feb 5, 2025  |   بەرنامەی كار - خولی سێ 

بەرنامەی کار 

 بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕۆی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی ‏پەرلەمانی كوردستانی عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (١٢)ی ئاسایی خولی سێیەمی هەڵبژاردن لە كات (١١)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی سێ شەممە (٢٠١١/٥/٣) ‏دا بەم شێوەیە بێت:‏

‏١ -خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پڕۆژە یاسای دەزگای ئاسایشی گشتی لە هەرێمی كوردستان-عیراق.‏
‏٢- خوێندنەوەی یەكەمی پڕۆژە یاسای هەمواركردنی یەكەمی یاسای ژمارە (26)ی ساڵی 2007 تایبەت بە ‏باجی دەرامەت لە هەرێمی كوردستان.‏
‏٣- خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری یاسایی هەموار كردنی یەكەمی یاسای ژمارە (٢٦) ساڵی ٢٠٠٧ی ‏پەرلەمانی كوردستان.‏
‏٤- خستنەڕوو و بڕیاردان لەسەر پڕۆژە بڕیاری تایبەت بە هەڵسو كەوتی ئەندامی پەرلەمان (پێشەوا ‏تۆفیق مغدید) لەكۆبوونەوەی نائاسایی ژمارە (٩) ی ڕۆژی ٢٠١١/٤/١٩.‏

محەمەد قادر عەبدوڵا (د.كمال ‏كەركووكی)‏         فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا        ئەرسەلان بایز ئیسماعیل     
سەرۆكی ‏پەرلەمانی                           سكرتێری پەرلەمانی          جێگری سەرۆكی پەرلەمانی              
 كوردستان – عێراق                              كوردستان - ‏عێراق                 كوردستان – عێراق