به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (١١)ی ئاسایی ڕۆژی دوو شەممە (٢٠١١/٥/٢)

Feb 5, 2025  |   بەرنامەی كار - خولی سێ 

بەرنامەی کار

 بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕۆی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی ‏پەرلەمانی كوردستانی عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (١١)ی ئاسایی خولی سێیەمی هەڵبژاردن لە كات (١١)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی دوو شەممە (٢٠١١/٥/٢)‏دا بەم شێوەیە بێت:‏

‏ ١- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە بڕیاری تایبەت بە هەڵسوكەوتی ئەندامی پەرلەمان (پێشەوا تۆفیق ‏مغدید) لە ٢٠١١/٤/١٩‏
‏٢- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژە بڕیاری یەكخستنی چەند وشەو زاراوەیەك لەهەرێمی كوردستان ‏‏– عێراق.‏
‏٣- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژە یاسای ئەنجومەنی ئاسایش لە هەرێمی كوردستان – عێراق.‏
‏٤- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژە یاسای دەزگای ئاسایشی گشتی لە هەرێمی كوردستان – عێراق.‏
‏ ‏

 

محەمەد قادر عەبدوڵا (د.كمال ‏كەركووكی)‏         فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا        ئەرسەلان بایز ئیسماعیل     
سەرۆكی ‏پەرلەمانی                           سكرتێری پەرلەمانی          جێگری سەرۆكی پەرلەمانی              
 كوردستان – عێراق                              كوردستان - ‏عێراق                 كوردستان – عێراق