به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (١٠)ی ئاسایی ڕۆژی چوار شەممە (٢٠١١/٤/٢٧)

Feb 4, 2025  |   بەرنامەی كار - خولی سێ 

بەرنامەی كار:‏
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕەوی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی ‏كوردستان - عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (١٠)ی ئاسایی خولی سێیەمی ‏هەڵبژاردن لە كات (١١:٤٥)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی چوار شەممە رێكەوتی (٢٠١١/٤/٢٧) بەم شێوەیە بێت: 

‏١- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پێشنیاری یاسای قەدەغە كردنی رێكخستنە حزبیەكان لەناو ریزەكانی ‏پێشمەرگەو هێزەكانی ئاسایشی گشتیدا.‏
‏٢- بەرچاوخستنی نووسراوی ئەنجومەنی دادوەری ژمارە (٨٥٠) لە  (٢٠١١/٤/٢٥) سەبارەت بە وەرگرتنی ‏رەزامەندی پەرلەمان بە مەبەستی جووڵاندنی رێگای یاسایی دژ بە ئەندامی پەرلەمان (پێشەوا تۆفیق) ‏بەپێی ماددەی (٣٦٥) لە یاسای سزای عێراقی ژمارە (١١١)ی ساڵی١٩٦٩.‏

 

محەمەد قادر عەبدوڵا (د.كمال ‏كەركووكی)‏         فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا        ئەرسەلان بایز ئیسماعیل     
سەرۆكی ‏پەرلەمانی                           سكرتێری پەرلەمانی          جێگری سەرۆكی پەرلەمانی              
 كوردستان – عێراق                              كوردستان - ‏عێراق                 كوردستان – عێراق