به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٩)ی ئاسایی ڕۆژی سێ شەممە (٢٠١١/٤/٢٦)

Feb 4, 2025  |   بەرنامەی كار - خولی سێ 

بەرنامەی كار:‏
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕەوی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی ‏كوردستان - عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (٩)ی ئاسایی خولی سێیەمی ‏هەڵبژاردن لە كات (١١)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی سێ شەممە رێكەوتی (٢٠١١/٤/٢٦) بەم شێوەیە بێت: 

‏ ١- بەردەوام بوون لەسەر خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژە یاسای دەستەی نەزاهەی گشتی لە هەرێمی ‏كوردستان.‏
‏٢- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پێشنیاری یاسای قەدەغە كردنی رێكخستنە حزبیەكان لەناو ریزەكانی ‏پێشمەرگەو هێزەكانی ئاسایشی گشتیدا.‏

 

محەمەد قادر عەبدوڵا (د.كمال ‏كەركووكی)‏         فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا        ئەرسەلان بایز ئیسماعیل     
سەرۆكی ‏پەرلەمانی                           سكرتێری پەرلەمانی          جێگری سەرۆكی پەرلەمانی              
 كوردستان – عێراق                              كوردستان - ‏عێراق                 كوردستان – عێراق