بەرنامەی كار:
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕەوی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی كوردستان - عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (٥)ی ئاسایی خولی سێیەمی هەڵبژاردن لە كات (١١)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی دوو شەممە رێكەوتی (٢٠١١/٤/١١) بەم شێوەیە بێت:
١- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پێشنیاری یاسای گرنگیدان بە گەنجان لە هەرێمی كوردستان.
٢- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پێشنیاری یاسای پرۆژە بچووكەكان لە هەرێمی كوردستان.
٣- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پێشنیاری یاسای صندوقی پاڵپشتی گەنجان لە هەرێمی كوردستان.
٤- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پێشنیاری یاسای پشتگیریی دارایی بۆ حزب و قەوارە سیاسیەكان لە هەرێمی كوردستان.
٥- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژە یاسای دەستەی نەزاهەی گشتی لە هەرێمی كوردستان.
٦- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پێشنیاری یاسای قەدەغە كردنی رێكخستنە حزبیەكان لەناو ریزەكانی پێشمەرگەو هێزەكانی ئاسایشی گشتیدا.
محەمەد قادر عەبدوڵا (د.كمال كەركووكی) فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا ئەرسەلان بایز ئیسماعیل
سەرۆكی پەرلەمانی سكرتێری پەرلەمانی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی
كوردستان – عێراق كوردستان - عێراق كوردستان – عێراق