بەرنامەی كار:
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕەوی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی كوردستان - عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (٣)ی ئاسایی خولی سێیەمی هەڵبژاردن لە كات (١١)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی سێ شەممە رێكەوتی (٢٠١١/٤/٥) بەم شێوەیە بێت:
١-بەردەوام بوون لەسەر خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پێشنیاری یاسای كاری ڕێكخراوە ناحكومیەكان لە هەرێمی كوردستان.
٢-خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پێشنیاری یاسای گرنگیدان بە گەنجان لە هەرێمی كوردستان.
٣- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پێشنیاری یاسای پڕۆژە بچووكەكان لە هەرێمی كوردستان.
٤-خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پێشنیاری یاسای سندوقی پاڵپشتی گەنجان لە هەرێمی كوردستان.
٥-خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پێشنیاری یاسای پشتگیری دارایی بۆ حیزب و قەوارە سیاسیەكان لە هەرێمی كوردستان.
٦-خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پڕۆژە یاسای دەستەی نەزاهەی گشتی لە هەرێمی كوردستان.
٧-خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پێشنیاری یاسای قەدەغی كردنی ڕێكخستنە حیزبیەكان لەناو ڕیزەكانی پێشمەرگەو هێزەكانی ئاسایشی گشتیدا.
محەمەد قادر عەبدوڵا (د.كمال كەركووكی) فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا ئەرسەلان بایز ئیسماعیل
سەرۆكی پەرلەمانی سكرتێری پەرلەمانی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی
كوردستان – عێراق كوردستان - عێراق كوردستان – عێراق