به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٢)ی ئاسایی ڕۆژی دوو شەممە (٢٠١١/٤/٤)

Feb 4, 2025  |   بەرنامەی كار - خولی سێ 

بەرنامەی كار:‏
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕەوی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی ‏كوردستان - عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (٢)ی ئاسایی خولی سێیەمی ‏هەڵبژاردن لە كات (١١)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی دوو شەممە رێكەوتی (٢٠١١/٤/٤) بەم شێوەیە بێت: 

‏١- پێش چاوخستنی بە ئەندام وەرگرتنی پالێوراو بەڕێز كاوە محمد امین حسین، كە بە زنجیرەی ژمارە (٦٢)ی ‏لیستی كوردستانی ناوی هاتووە لە جێگای ئەندامی دەست لەكار كێشراو بەڕێز رزگار محمد امین و، سوێند ‏خواردنی یاسایی.‏
‏٢- پێش چاوخستنی پەڵپگرتنی (اعتراچ) سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، كە بەنووسراویان ژمارە (د/٦٢٥) لە ‏‏(٢٠١٠/١٢/٢٣) هاتووە، لەسەر بڕگە (١٠)ی ماددەی دووەمی یاسای وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان ژمارە (14)ی ساڵی ‏‏٢٠١٠.‏
‏٣- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پێشنیاری یاسای كاری رێكخراوە ناحكومیەكان لە هەرێمی كوردستان.‏
‏٤- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پێشنیاری یاسای گرنگیدان بە گەنجان لە هەرێمی كوردستان.‏
‏٥- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پێشنیاری یاسای پرۆژە بچووكەكان لە هەرێمی كوردستان.‏
‏٦- خستنەڕوو گفتوگۆ كردنی پێشنیاری یاسای سندوقی پاڵپشتی گەنجان لە هەرێمی كوردستان.‏
‏٧- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پێشنیاری یاسای پشتگیری دارایی بۆ حزب و قەوارە سیاسیەكان لە هەرێمی ‏كوردستان.‏
‏٨- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژە یاسای دەستەی نەزاهەی گشتی لە هەرێمی كوردستان.‏
‏٩- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پێشنیاری یاسای قەدەغە كردنی رێكخستنە حزبیەكان لەناو ریزەكانی ‏پێشمەرگەو هێزەكانی ئاسایشی گشتیدا.‏

محەمەد قادر عەبدوڵا (د.كمال ‏كەركووكی)‏         فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا        ئەرسەلان بایز ئیسماعیل     
سەرۆكی ‏پەرلەمانی                           سكرتێری پەرلەمانی          جێگری سەرۆكی پەرلەمانی              
 كوردستان – عێراق                              كوردستان - ‏عێراق                 كوردستان – عێراق