بەرنامەی کار
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕۆی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی كوردستانی عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژماره (١)ی ئاسایی خولی سێیەمی هەڵبژاردن لە كات (١٢)ی نیوەڕۆی رۆژی سێ شەممە (٢٠١١/٣/٢٩) دا بەم شێوەیە بێت:
١- دەقیقەیەك راوەستان بۆ گیانی پاكی خوا لێخۆشبوو (جەوهەر نامیق سالم) یەكەم سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان – عێراق.
٢- خستنەڕووی دەست لەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان – عێراق بەڕێز (رزگار محمد امین).
٣- خوێندنەوەی یەكەمی ئەم پرۆژەو پێشنیارە یاساییانەی خوارەوە:
أ- یاسای بودجەی هەرێمی كوردستان – عێراق بۆ ساڵی ٢٠١١.
ب- پێشنیاری یاسای ئەنجومەنی راژەی گشتی لە هەرێمی كوردستان – عێراق.
ج- پێشنیاری یاسای هاوردەو هەناردە لە هەرێمی كوردستان – عێراق.
د- پێشنیاری یاسای رێكخستنی قوتابخانە ئەهلی و تایبەتەكان لە هەرێمی كوردستان.
ه- پێشنیاری بڕیاری دروست كردنی یەكەی نیشتەجێ بوون بۆ فەرمانبەرو خەڵكی كەم دەرامەت لە هەرێمی كوردستان.
و- پێشنیاری یاسای مافی نەخۆش لە هەرێمی كوردستان.
محەمەد قادر عەبدوڵا (د.كمال كەركووكی) فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا ئەرسەلان بایز ئیسماعیل
سەرۆكی پەرلەمانی سكرتێری پەرلەمانی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی
كوردستان – عێراق كوردستان - عێراق كوردستان – عێراق